گرنگ

بەهۆی ڕووداوەکەی زاخۆوە، کازمی بڕی ۷۲ ملیار دیناری بۆ پاسەوانی سنوری تورکیا تەرخانکرد


 
بەهۆی ڕووداوەکەی زاخۆوە، کازمی بڕی ۷۲ ملیار دیناری بۆ پاسەوانی سنوری تورکیا تەرخانکرد
بوار، بەغدا
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لە بودجەی فریاگوزاری لەناکاو بەبڕیاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی ٣٠ملیار دیناری بۆ پتەوکردنی خاڵە سنورییەکان لەگەڵ تورکیا تەرخانکرد کە ٢٠ ملیار دیناری بۆ دروست کردنی خاڵی چاودێری و بنکەی پاسەوانی نوێیە و ١٠ ملیار دیناریش بۆ ئامێرو کەرەستەی سەربازی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕی ٤۲ ملیار دیناری تر بۆ فەرماندەی هێزەکانی سنوری هەموو عێراق تەرخانکرا، لەمەشدا پشکی شێر بۆ سنوری تورکیایە.
ئەم بڕیارانەی کازمی لە سەر داوای لیژنەی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی سنوری عێراق -تورکیا هات کە دوای بۆردومانەکەی تورکیا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێک هێنرا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color