گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی نوێ‌ دەگەیەنێتە بارزانی


 
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی نوێ‌ دەگەیەنێتە بارزانی
بوار، بەغدا
لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی نوێیان گەیاندووە بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پەیامەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقی گەیەنراوەتە مەسعود بارزانی، كە لە دوو رۆژی رابردوودا هاتووەتە هەولێر.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پەیامەكەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوە بووە، كە مەسعود بارزانی رۆڵی هەبێت لە كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، مەسعود بارزانی بە پەیامەكە رازی بووەو لەو چوارچێوەیەش دەستپێشخەرییەكی نوێی خستووەتەڕوو، كە ناوەڕۆكەكەی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو پەرلەمان.
بوار ئەوەشی زانیوە، لەسەر بنەمای ئەو پەیامە نوێیە دەست بە هەوڵێك كراوە، بۆ ئەوەی سەدر رازی بكەن بە گەڕانەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color