ئامادە نەبوون ڤیدیۆ تۆمار بكەن
نەوەی نوێ چەند خۆبەخشێكی نانبڕاو دەكات
بوار، تایبەت
جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند خۆبەخشێكی نان بڕاو كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبوون ڤیدیۆ تۆمار بكەنو بڵێن بەشداری لە خۆپیشاندان دەكەین.
بەپێی قسەی دوو خۆ بەخش، كە ماوەی چەند ساڵێكە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ كار دەكەن، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەوانو چەند خۆبەخشێكی تر لە ریزی جوڵانەوەكە دەركراونو نێردراونەتە ماڵەوە.
هەر بەقسەی ئەو دوو خۆبەخشە، پێش دەركردنیان بەوانو هاوڕێكانیان وتراوە، كە دەبێت لە ستۆدیۆی تایبەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادە بنو ڤیدیۆ تۆمار بكەنو لە ڤیدیۆكەدا بڵێن بەشداری خۆپیشاندان دەكەینو داواش لە خەڵك بكەن بەشداری بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە دوای ئەوەی ئەو دوو خۆبەخشەو چەند خۆبەخشێكی تریش ئامادەنەبوون، ڤیدیۆكە تۆمار بكەن، لەلایەن ژووری سەرچاوە مرۆییەكان ئاگاداركراونەتەوە، كە ئەوان دەركراونو لەمەولاش ئەو ئەو موچە وەرناگرن، كە مانگانە لە رێكخستنەكانەوە پێیاندراوە.