گرنگ

وردەکاری کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی


 
وردەکاری کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
بارزانی بۆ تاڵەبانی:
قوباد تاڵەبانی، بۆ فشار خستنە سەر مەسرور بارزانی، هانی شاسوار عەبدولواحید دەدات بۆ خۆپیشاندان
یەکێتی بۆ نیشاندانی نیازپاکی، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی دەستگیرکردووە
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبونەوەی دوێنێی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان کراوە لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا کە هەر یەک لە فواد حوسێن و قوباد تاڵەبانی ئامادەیی بوون، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە کێشەکانی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەباتی بووە.
بەپێی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی لە کۆبونەوەکەدا سەرزەنشتی قوباد تاڵەبانی کردووەو پێی وتووە تۆ بۆ ئەوەی فشار لەسەر سەرۆکی حکومەت دروست بکەی، هانی شاسوار عەبدولواحیدت داوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان لە دژی حکومەت ئەنجام بدات.
بارزانی ئەوەشی پێ وتووە، دیاریکردنی ڕۆژی خۆپیشاندان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک زووتر نیشانەی ئەوەیە کە تۆ ڕۆژی خۆپیشاندانەکەت دیاریکردووە بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت ناچار بکەی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بەو گۆڕانکارییانە ڕازی بکەی کە ئەو پێی ڕازی نییە.
بارزانی ئەوەشی بە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی گوتووە، ئەو وەک خۆی بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکات یەکێتی لە کاتی دەوامی فەڕمی لە حکومەت بێت و دوای دەوامیش ببێتە ئۆپۆزیسیۆن.
بەپێی زانیارییەکان قوباد تاڵەبانی، بەڵێنی بەبارزانیداوە دۆخەکە هێور بکاتەوە. بۆیەش ڕاستەوخۆ دوای کۆبونەوەکەی نێوان بارزانی و تاڵەبانی، هێزێکی پۆلیس بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی چەند بەرپرسێکی نەوەی نوێی دەستگیرکردووەو تەنانەت هەوڵ دراوە شاسواریش دەستگیربکرێت، بەڵام بەهۆی خۆ حەشاردانی شاسوار ئەم پلانە جێبەجێ نەکراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color