گرنگ

نێچیرڤان بارزانی هەوڵی كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق‌و هەرێم دەدات


 
نێچیرڤان بارزانی هەوڵی كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق‌و هەرێم دەدات
بوار، تایبەت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستی بە هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش لە هەولێر كۆبكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، هەوڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لە لایەنەكانی هەرێمەوە دەستپێكردووەو بەنیازە بەم نزیكانە كۆبوونەوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێم بۆ لایەنە سیاسییەكان رێكبخات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە لە سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێم دراوە بە بوار، دوای كۆكردنەوەی لایەنەكانی هەرێم‌و دروستكردنی هاوهەڵوێستی لەنێوانیان، نێچیرڤان بارزانی كار بۆ ئەوە دەكات لایەنەكانی عێراقیش بانگهێشتی هەولێر بكرێن، بۆ ئەوەی دەست بە كۆبوونەوە بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، هەوڵەكەی نێچیرڤان بارزانی لەپێناوی ئەوەیە، كە لایەنە سیاسییەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش لە هەولێرەوە دەست بە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بكەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color