گرنگ

سێ‌ سیناریۆی نوێ‌ دەخرێتە بەردەم لایەنەكانی عێراق

2022-08-05

 
سێ‌ سیناریۆی نوێ‌ دەخرێتە بەردەم لایەنەكانی عێراق
بوار، بەغدا
سێ‌ سیناریۆی نوێ‌ دەخرێتە بەردەم لایەنەكانی عێراق، ئەوەش بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە چەقبەستووییەی عێراقی گرتووەو رێگرە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.
بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار، لە دواین گفتوگۆكانی نێوان لایەنەكان، سێ‌ سیناریۆی نوێ‌ ئامادەكراوە، بۆ ئەوەی لایەنەكان لەسەر یەكێكیان رێبكەون‌و لەو رێگەیەوە حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنرێت.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، سیناریۆی یەكەم ئەوەیە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەر لەپۆستەكەی بمێنێتەوە، یان كەسێكی هاوشێوەی ئەو، كە سەر بە هیچكام لە لایەنە شیعەكان نەبێت كاندید بكرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، سیناریۆی دووەم ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی بكشێنێتەوەو كەسێكی تر كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەو مەرجەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رەزامەندی لەسەر بدات.
سەرچاوەكە سیناریۆی سێیەمیشی باسكردو ئاشكرایكرد، كە سیناریۆی سێیەم ئەوەیە، لایەنەكان داوا لە مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان بكەن دەستپێشخەرییەك بۆ ئەو دۆخە بخاتەڕوو، هەموو لایەنەكانیش رازی بن بە دەستپێخەرییەكەی مەرجەعییەت‌و لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییە حكومەتی نوێ‌ پێكبهرێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color