كامیلى حاجى عەلى، خۆى وه‌ك رابه‌رى شه‌رعى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئیعلان ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌بێته دوو باڵ
هێزێك نوێ به ناوى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى شه‌رعى له بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى جیاده‌بێته‌وه ده‌بێته‌وه
بوار، تایبه‌ت
له دواى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ رابه‌رى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كامیلى حاجى عەلى بزوتنه‌وه‌یه‌كى دیكه له بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى جیاده‌كاته‌وه و خۆشى وه‌ك رابه‌رى نوێى بزوتنه‌وه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى ئه‌وه‌ى له دواین كۆنگره‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كامیلى حاجى عەلى نه‌یتوانى له به‌رامبه‌ر عیرفان عبدالعزیز ده‌ربچێت له ئێستادا له هه‌وڵى دروستكردنى بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسیى نوێیەو خۆشى وه‌گ میراتگرى شه‌رعى بزوتنه‌وه ده‌ناسینێ.
بوار زانیویه‌تى، كامیلى حاجى عەلى، له ئێستادا خۆى وه‌ك رابه‌رى شه‌رعى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ناساندووه‌و ژماره‌یه‌ك كادیر و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌شى له‌گه‌ڵدایە.
له‌ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتووشدا ژماره‌یه‌ك باره‌گاى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ناوى حزبه‌كه‌ى كامیلى حاجى عەلى، هه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌بێت، به‌ڵام به ناونیشانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى راسته‌قینه و شه‌رعى.