گرنگ

گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی چیاسورخ لە گەرمیان دەوەستێت


 
گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی چیاسورخ لە گەرمیان دەوەستێت
بوار، تایبەت
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەر یەک بە هۆی کێشەی نێوان دوو کۆمپانیا کە ئەرکیان گواستنەوەی نەوتە لە کێڵگەی چیاسورخ گواستنەوەی نەوت ڕاگیراوە، پێشتر بۆ گواستنەوەی هەر تەنێک بڕی ۳۲ هەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام یەکێک لە کۆمپانیاکان کە تورکیە پارەی گواستنەوەی کەمکردووەتەوە بۆ ۲٨ هەزار دینار و فشاری لە کۆمپانیاکەی تر کردووە کەکرێی گواستنەوە بۆ هەمان بڕ کەمبکاتەوە، بەمەش شوفێران نیگەرانبوون و مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.
ئەو شوفێرانە داوا دەکەن کرێی گواستنەوەیان بۆ بکرێتەوە بە ۳۲ هەزار، کۆمپانیای پێت ئۆیڵی تورکی کێڵگەکە بەڕێوە دەبات و بەرهەمی ڕۆژانەی نزیکەی دوو هەزار بەرمیلە، لە کاتێکدا ساڵی پار بەرهەمی نزیکەی پێنج هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەڵام بەهۆی گرفتی تەکنیکی و تێکەڵبوونی ئاو لە بیرەکان بەرهەمی ڕۆژانە شەست لە سەدا دابەزیووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color