گرنگ

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، نیگەرانە


 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، نیگەرانە
بوار: تایبەت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی نیگەرانە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگری لە خواستەكانی لەناو حیزبەكەی دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەهۆی ئەوەی رێگری لە چەند بڕیارێكی كراوەو بەشێك لە گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیش بەخواستی ئەو ئەنجامنەدراوە، بۆیە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نیگەران بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەماوەی رابردوو، وەك كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سزای چەند راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی داوەو كارەكانی راگرتوون، بەڵام دواتر لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە بڕیارەكەی هەڵوەشاندووەتەوە، كە ئەمەش نیگەرانییەكانی ناوبراوی زایاتر كردووە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتی بكرێت‌و كارەكانیان لەچوارچێوەیەكدا رێكبخرێتەوەو بەشێكیان دابخرێت‌و بەشێكی تریشیان یەكبخرێن، بەڵام رێگری لەو بڕیارەشی كراوەو نەهێڵراوە جێبەجێبكرێت.
بوار زانیویەتی، ئەو هەنگاوانەی لەبەرانبەر بڕیارەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گیراوەتە بەر ناوبراوی نیگەران كردووەو تەنانەت بۆ ماوەیەكیش وەك هەڵوێستێك مانی لەكاركردن گرتووەو لەماوەڵەوە دانیشتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color