گرنگ

داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چی بوون لە مەسعود بارزانی؟


 
داواکارییەکانی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چی بوون لە مەسعود بارزانی؟
مەسعود بارزانی، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی چی بەبافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی گوتووە؟
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە کۆبونەوەی ڕۆژی ٤ی ئابی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باس لە کێشەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکەی بارزانی و تاڵەبانی کوڕ، باسکردن بووە لە کێشەی ئەو گۆڕانکارییانەی یەکێتی دەیەوێت لە پۆستە حکومییەکان ئەنجامی بدات، بەڵام بەرپرسانی پارتی ڕێگە نادەن بەجێبەجێکردنیان.
لەماوەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی چەند گۆڕانکارییەکی لەو پۆستانە ئەنجامدا کە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، هەروەها هەوڵی بەردەوامیشی هەیە بۆ گۆڕینی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیان کردووەتەوە پابەند ببن بەو گۆڕانکارییانە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە باسکردن بووە لە دۆسیەی ئەژی ئەمین، سەرۆکی دەزگای زانیاری، بافڵ تاڵەبانی داوای لە مەسعود بارزانی کردووە، ئەژی ئەمین چیتر داڵدەی ئەژی ئەمین نەدەن و ناچاری بکەن، هەولێر جێبهێڵێت بەرەو دەرەوەی وڵات، بەڵام لەوەدا بارزانی پێیوتووە، خێزانی ئێمە هەرگیز میوان دەرناکات.
بەپێی زانیارییەکان کاتێک بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە. خێزانی ئەوان میوان دەرناکات، بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی کەواتە سەرۆکی هەرێم دەبێت واژوو لەسەر ئەو گۆڕانکارییە بکات و فەرمانی هەرێمی بۆ جەلال شێخ ناجی دەربکات بەشێوەیەکی فەڕمی.
بارزانی لەوەشیاندا وتویەتی ئەم گۆڕانکارییانەی ئێوە باسی دەکەن دەبێت خۆتان ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بکەن. چونکە ئەژی ئەمین جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشە بەشێوەیەکی فەڕمی.
سەبارەت بە ڕەزامەندیدانی پارتی بە جێگیرکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی قوباد تاڵەبانی دەیەوێت، بارزانی وتویەتی نە لە دۆسیەی ئەژی ئەمین نە لەدۆسییەی ئەو گۆڕانکارییانە تەدەخول ناکات ئەمانە هەمووی پەیوەستن بە حکومەت و دەبێت ڕاوێژو پرسکردن هەبێت لەنێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color