گرنگ

بۆ یەکەم جارە نەوتی هەرێم دەگاتە تایوان


 
بۆ یەکەم جارە نەوتی هەرێم دەگاتە تایوان
مانگی ڕابردوو دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوەتە تایوان و سەنگافورە
بوار، تایبەت
مانگی تەمووزی ڕابردوو هەرێمی کوردستان بڕی ۱۲ ملیۆن و ۳٤۰ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە تێکڕای ڕۆژانە دەکاتە ۳۹٨ هەزار بەرمیل ڕۆژانە و بەبەراورد بە مانگی ڕابردوو زیادی کردووە.
هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتەکەی لە ڕێگەی ۱۷ کەشتی لە بەندەری جەیهانی تورکیا فرۆشتووە، زۆرترین بڕی ڕەوانەی ئیتالیا کراوە. پاشان هەریەک لە یۆنان و کرواتیا و ئیسرائیل نەوتی هەرێمیان کڕیوە.
لەفرۆشتنی مانگی ڕابردووی هەرێم، دوو کەشتی هەریەکەیان بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان بار کردووە بە هەردوو وڵاتی تایوان و سەنگاپور فرۆشراوە، بۆ یەکەم جارە نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە وڵاتی تایوان.
ڕۆژی ۱ی تەمووز کەشتی (Bordira) بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بەندەری جەیهانی بەرەو تایوان جێهێشتووە و ڕۆژی ۲٤ی تەمووزیش کەشتی (Folegandros)بە هەمان بڕەوە بۆ سەنگاپور بەڕێکەوتووە، تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوت بەنزیکەی ۹۷ دۆلار فرۆشراوە.
تێکڕای داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز دەگاتە نزیکەی یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دۆلار. کە نزیکەی سەدا ٤۳ی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color