گرنگ

ئێران و شیعە، بەڵێنی چییان بە فوئاد حوسێن داوە؟


 
ئێران و شیعە، بەڵێنی چییان بە فوئاد حوسێن داوە؟
بوار، هۆكاری پشت لێدوانە "توندەكانی" فوئاد حوسێن لەسەر بۆردومانەكانی توركیا ئاشكرا دەكات
بوار، تایبەت
لێدوانەكەی "توندەكانی" فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر بۆردمانەكەی گوندی پەرەخێ‌ لەلایەن توركیاوە، پەیوەندی بە "بەڵێنێكی" حكومەتی ئێرانەوە هەیە؛ بوار، بەڵێنەكە ئاشكرا دەكات.
بۆردمانكردنی گوندی پەرەخێ‌ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن حكومەتی توركیاوە لە 20ی تەمموزی 2022، كە بووە هۆی كوژرانی نۆ گەشتیاری عێراقی و برینداربوونی 25ی دیكە، كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.
هەفتەیەك دوای رووداوەكە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتارێكی "رەخنە ئامێزی پێشكەش كرد و هێرشی توندی كردەسەر حكومەتی توركیا".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست بوار کەوتووە، لێدوانەكەی فوئاد حوسێن "بۆ رازیكردنی شیعەكان و كۆماری ئیسلامی ئێران بووە؛ حكومەتی ئێران بەڵێنی ئەوەی بە فوئاد حوسێن داوە كە پۆستی وەزارەتی دەرەوە یاخود پۆستێكی باڵای تری لە حكومەتی داهاتووی عێراق بۆ مسۆگەر بكرێت".
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی پەرلەمان "ئێران پشگیری فوئاد حوسێن بكات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color