گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بهێنێتە هەرێم


 
چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بهێنێتە هەرێم
بوار، بەغدا
لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بهێننە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دواین كۆبوونەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی ئەوە كراوە، كە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق ببرێتە هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەنگاوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێناوی ئەوەیە، كە كۆتایی بەو دۆخە بهێنن، لە بەغدا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووەو رێگەنادرێت لە بینای ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوە بكرێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدا پارتی‌و یەكێتی بەو پێشنیازە رازی بكەن، بۆیە سەرەتا دەیانەوێت ئەو دوو لایەنە لەسەر كێشەكانیان رێككەوتن بكەن، دواتر میكانیزمی هێنانی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێم دیاری بكەن.
ماوەی چەند هەفتەیەكە بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق پەكیكەوتووەو دیاریش نییە، كەی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color