گرنگ

شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەكەن


 
شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەكەن
هادی عامری لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
بوار: بەغدا
شاندێكی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوە دەكەن.
بەپێی سەرچاوەیەكی سیاسی، كە قسەی بۆ میدیای عێراقی كردووە، شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەرۆكایەتی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەولێر دەكات‌و دواتر دەچێتە سلێمانی.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، شاندەكە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات‌و لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی‌و دواین پێشهاتەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color