گرنگ

کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێڕاق دروستدەبێت؟


 
کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێڕاق دروستدەبێت؟
وەزیری دارایی عێراق، ڕونکردنەوەیەک لەو بارەوە بڵاودەکاتەوە
بوار، بەغدا
عەلی عەلاوی وه‌زیری دارایی عێراق، دڵنیاییدا بەوەی دابه‌شکردنی موچه‌ له‌ عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت و دۆخی سیاسی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر دابەشكردنی نییە.
عەلی عەلاوی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەگەر ئه‌مساڵ یاسای بودجه‌ نه‌بێت حکومه‌ت ناچار ده‌بێت به‌پێی بودجه‌ی ساڵی ڕابووردوو خه‌رجی خۆی به‌ڕێوه‌ ببات‌و ئێستا ئەو پرۆسە بەردەوامە.
وه‌زیری دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە، كە گوایە دابەشكردنی موچە بەهۆی نەبوونی بودجە كێشەی بۆ دروست دەبێت‌و جەختیشیكردەوە، تەنانەت قەیرانی سیاسیش كاریگەری لەسەر ئەو پرۆسەیە نابێت.
عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ ناوه‌ستێت، چونكه‌ بودجه‌یه‌كی تر هه‌یه‌، كه‌ بودجه‌ی 2021یه‌، كه‌ له‌ڕێگه‌وه‌ ده‌توانێت خه‌رجییه‌كان به‌ بڕه‌یه‌ك له‌ نێوان 100-120 ترلیۆن دیناردا دابین بكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color