گرنگ

هادی عامری دەستپێشخەرییەك دەخاتە بەردەم لایەنەكان


 
هادی عامری دەستپێشخەرییەك دەخاتە بەردەم لایەنەكان
بوار، بەغدا
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەستپێشخەرییەك دەخاتە بەردەم لایەنەكان، ئەوەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی عێراق.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار ئاشكرایكرد، هادی عامری دەستی بە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردووەو دەستپێشخەرییەكیشی ئامادەكردووە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، دەستپێشخەرییەكەی هادی عامری خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە شیعەو سوننەو كوردیش لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبكاتەوە، تا لەو رێگەیەوە كار بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە بكەن لە عێراق بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دروست بووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، عامری رۆژی شەممە لەگەڵ لایەنە سونییەكان گفتوگۆی كردووەو ئەمڕۆش یەك شەممە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ لایەنە كوردییەكان گفتوگۆ دەكات‌و لە كۆتایی ئەم هەفتەش لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ هەمان مەبەست گفتوگۆ دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color