گرنگ

دوای وەڵامدانەوەی ئەنجومەنی دادوەری، ڕەوتی سەدر سکاڵای لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتیەکە تۆمار کرد


 
دوای وەڵامدانەوەی ئەنجومەنی دادوەری، ڕەوتی سەدر سکاڵای لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتیەکە تۆمار کرد
بوار، بەغدا
دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند ”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دەسەڵاتی ئەواندا نیە، ئەمڕۆ ۱٤ی ئاب، نەسار ڕوبەیعی ئەمینداری گشتی کوتلەی سەدر لەڕێگای پێنج پارێزەرەوە سکاڵای یاسایی دژی هەرسێ سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار کرد.
لە سکاڵاکەدا داوا دەکات سەرۆک کۆمار پابەند بکرێت بەدانانی کاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی ماددەی ٦٤ی دەستوری عێراق.
پێشتر موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بدات، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری لەبڵاوکراوەیەکدا ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەواندا نیە و بەڕێکاری دەستوری دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color