گرنگ

لاهور شێخ جه‌نگى، ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتیى


 
لاهور شێخ جه‌نگى، ناگه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتیى
ئامادەکاری دەکات بۆ حیزب
بوار، تایبه‌ت
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى دوورخراوه‌ى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان بڕیاریداوه‌ جارێكى دیكه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان.
به‌پپێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز، لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى دووخراوه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنێكدا بڕیاریداوه‌ جارێكى دیكه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو ریزه‌كانى یه‌كێتیى و چاوه‌ڕێ دۆخه‌كه‌ ده‌كات و دواتر بڕیارى خۆى له‌باره‌ى چاره‌نووسى سیاسى خۆى ده‌دات.
بوار زانیویه‌تى، لاهور شێخ جه‌نگى له‌و كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنانه‌دا باسیله‌وه‌كردووه‌ كه‌ یه‌كێتیى هیچى تێدا نه‌ماوه‌ تاوه‌كو بگه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ بڕواى چاودێرانى سیاسى و كه‌سه‌ نزیكه‌كانى له‌ ئێستادا ناوبراو سه‌رقاڵى دیراسه‌ و ئاماده‌كارییه‌ بۆ دروستكردنى هێزێكى سیاسى نوێ.
هه‌رچه‌نده‌ ناوبراو، له‌ دواى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ یه‌كێتیى چه‌ند جارێك له‌ رێگه‌ى لێدوان و به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، كه‌ به‌ نیاز نییه‌ حزبى سیاسى دروست بكات، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و قسانه‌ى ته‌نها بۆ میدیا بووه‌ و له‌ دواى خوێندنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانى راگه‌یاندنى حزبێكى سیاسى نوێیه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color