یه‌كێتیى بودجه‌ى ده‌زگاكانى مه‌لا به‌ختیار ده‌بڕێت
دوو مانگه یه‌كێتى پاره‌ى كارمه‌ندانى ده‌زگاكانى مه‌لا به‌ختیار نادات
بوار، تایبه‌ت
له دواى پێداچوونه‌وه و چاكسازى به بودجه‌ى ئۆڕگانهكانى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ته‌واوى ده‌زگاكانى نزیك له مه‌لا به‌ختیار نه‌سریه و موچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان ده‌بڕدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له چوارچێوه‌ى پێداچوونه‌وه به نه‌سریه و موچه‌ى سه‌رجه‌م ئۆڕگانهكانى یه‌كێـتى نیشتمانى كوردستان موچه و نه‌سریه ته‌واوى ده‌زگاكانى مه‌لا به‌ختیار، جێگرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بڕدراوه.
بوار زانیویه‌تى، هه‌ریه‌ك له ده‌زگاكانى چاو‌دێر و گه‌لاوێژ و دابڕان و رادیۆى مه‌ده‌نییه‌ت و ته‌واوى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه له مه‌لا به‌ختیار نزیكن و له لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان پاڵپشتى دارایى ده‌كران ماوه‌ى دوو مانگه نه‌سریه و موچه‌ى كارمه‌ندانیان بڕدراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هه‌رچه‌نده له میانه‌ى چاكسازى ئه‌و حزبه موچه‌ى كارمه‌ندانى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وانه‌ى كه موچه‌خۆرى حكومه‌تن له مانگى داهاتووه‌وه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام كارمه‌ندانى ده‌زگاكانى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌وانه‌شى كه مووچه‌خۆرى حكومه‌تیش نین موچه‌ى مانگى هه‌شت و حه‌وتیان پێنه‌دراوه و بڕدراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێك بودجه‌و نه‌سریه‌ى به‌شێك له‌و ده‌زگایانه بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵام پێناچێت وه‌كو رابردوو ئه‌و بودجه‌یه بگه‌ڕێندرێته‌وه.