گرنگ

هاوپەیمانی فەتح: بارزانی تاكە كەسە بتوانێت كۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی عێراق بهێنێت

2022-08-15

 
هاوپەیمانی فەتح: بارزانی تاكە كەسە بتوانێت كۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی عێراق بهێنێت
بوار: بەغدا
عائید هیلالی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، جەختیكردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، تاكە كەسە بتوانێت كۆتایی بەچەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی عێراق بهێنێت.
عائید هیلالی، كە هاوپەیمانییەكەی بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، مەسعود بارزانی بە دەستپێشخەرییەكانی دەتوانێت كۆتایی بەو چەقبەستووییە بهێنێت، نزیكەی ساڵێكە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بهێنێت.
ئەو سەركردەی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند، كۆبوونەوەی هادی عامری ‌و مەسعود بارزانی لەو پێناوەیە، تا سەرۆكی پارتی هەنگاو بنێت بەرەو كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی عێراق.
ئەو باسی لەوەش كردووە، بارزانی دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیر بگێرێت بۆ ئەوەی كۆتایی بە ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان، بەتایبەتی لایەنە شیعییەكان بهێنێت، كە ئەوەش دەرفەتێك دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەعێراق.
ئەم قسانە لەكاتێكدایە، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، رۆژی یەك شەممە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ مەسعود بارزانی‌و بەشێكی زۆر لە لایەنە سیاسییە كوردییەكانی تر كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color