بوار: هەولێر
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكە كۆدەبێتەوەو تاوتوێی دەستپێشخەرییەكەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەكات.
كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لەو بارەوە رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئابی 2022، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به ئاماده‌بونی بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆده‌بێته‌وه.
كاكەمین نەجار راشیگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هادی عامری و دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم و دواكۆبوونه‌وه‌ی بلاسخارت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
رۆژی یەك شەممە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەرێمی كورد‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی‌و بەشێكی زۆر لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، هادی عامری دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ لایەنە سیاسییەكانی عێراق‌و ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكەش ئەوەیە، هەموو لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزێكی گفتوگۆ كۆبوونەوە بكەن، بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی.