گرنگ

پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی دەگاتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی


 
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی دەگاتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی
بوار، تایبەت
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی گەیشتووەتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی‌و بەو هۆیەوە ناتوانن كۆبوونەوە بكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەهۆی قسەكانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە هەفتەی رابردوو لە کۆبونەوەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لەگەڵ یەكێتی گەیشتووتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی.
هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی نێوان جەنین پلاستخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق، بافڵ تاڵەبانی رەخنەی توندی لە پارتی گرتووە، بەوەی ئابڵوقەی خستووەتە سەر سلێمانی‌و باسی لەوەش كردووە، لەكاتی سەردانی بۆ هەولێر چاودێری جموجوڵەكانی كراوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بڕیار وابوو لەدوای کۆبونەوەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، کۆبونەوەیەکی دیکەی تایبەت لەنێوان هەر یەک لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت، تەواوی کۆبونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تا کاتێکی نادیار هەڵپەسێردراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color