گرنگ

پارتی بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی بەرهەم ساڵح


 
پارتی بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی بەرهەم ساڵح
بوار، تایبەت
یەکێک لە مەرجەکانی پارتی بۆ چوونە ناو ئەو حكومەتەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازن پێكیبهێنن، گۆڕینی بەرهەم ساڵحە لەلایەن یەكێتی نیشتمانییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەرپرسانی پارتی لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی شاندی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، جارێكی تر جەختیان لە گۆڕینی بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی پارتی باسیان لەوە كردووە، كە ئەگەر ئەوان دەیانەوێت لەگەڵیان هەنگاو بەرەو پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بنێن، ئەوە دەبێت راستەوخۆ داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح لە یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكەن.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، هادی عامری لە دوای سەردانی بۆ هەولێرو چوونە سلێمانی‌و كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، جارێكی تر داوای كردووە، لەگەڵ پارتی گفتوگۆ بكەن‌و لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێككەوتن بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color