گرنگ

*دەبوو داهاتی خاڵە سنورییەکان ٧ تا ١٠ ملیار دۆلار بوایە


 
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق:
*دەبوو داهاتی خاڵە سنورییەکان ٧ تا ١٠ ملیار دۆلار بوایە
* بەڵام هیچی دیار نییە، چونکە لە %80ی كۆی هاوردەكردنی عێراق لە دەروازەکانی هەرێمیەوەیە
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، بۆ وەزیری دارایی:
نەدەڵێم قسەکانت وایە، نەدەڵێم وانییە
بوار، تایبەت
دوای ئەوەی (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی، دەست لەكاركێشاوەی عێراق، ئەوەی ڕاگەیاند ”بەشێك لە دیارنەمانی داهاتەكانی گومرگ لە عێراق پەیوەندی بە گومرگەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات هیچ قسیەكمان لەسەر قسەكانی وەزیری پێشووی دارایی عێراق نییە و نەدەڵێین وایە، نەدەشڵێین وانییە و نامانەوێت سەنگەر لەیەكتری بگرین.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە بواری ڕاگەیاند: ئامادەنیم هیچ قسەیەك لەسەر قسەكانی (عەلی عەلاوی) وەزیری پێشووی دارایی عێراق بكەم، چونكە نامەوێت سەنگەر لەیەكتری بگرین و لەڕێگەی میدیاوە وەڵامی یەكتر بدەینەوە بۆیە نەدەڵێم قسەكانی وایە نە دەلێم وانییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لێدوانێكیش لەهەر دەزگایەكی ڕاگەیاندن بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە هەر ئەوەندەم وتووە و زیاترم نەتووە.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، لە %80ی كۆی هەموو هاوردەكردنی عێراق لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە تێدەپەڕێت بەبێ كۆنترۆڵی وەزارەتی دارایی و گومرگەكان، خەڵك كاتێك دەپرسێت گومرگی عێراق لە كوێیە، چۆن گومرگ وەربگرین لە كاتێكدا كۆنترۆڵمان بەسەریەوە نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لیستی فەرمی گومرگی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێت، ئەوانە لیستی گومرگی خۆیان هەیە، گومرگی هەرێمی كوردستان نیوەی گومرگی فەرمییە، بۆیە دۆخەكە ئاڵۆز بوو، هەوڵدرا كۆنترۆڵ بكرێت لەوانە بە دانانی بازگەی سەفرە، بەڵام سەركەوتوو نەبووین، پێویستە داهاتی گومرگی ساڵانە نزیكەی حەوت بۆ 10 ملیار بێت، بەڵام زۆرترین داهاتی گومرگی ملیار و نیوێك دۆلار تێناپەڕێت، زۆربەی هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەشبوونی سیاسی و ناتوانرێت كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین، ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color