گرنگ

سەرمایەی کۆمپانیاکە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە


 
سەرمایەی کۆمپانیاکە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە
خاوەندارێتی کۆمپانیای ئای کیو، کێشە دەخاتە نێوان قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەدو بافڵ تاڵەبانی
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەهۆی زۆری داهاتی کۆمپانیای ئای کیو بۆ ئینتەرنێت، کێشەی لەنێوان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دروستکردووەو قوباد تاڵەبانی پێی وایە بەهۆی زۆر داهاتی ئەو کۆمپانیایە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێگەی خۆی بەهێزکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆمپانیای ئای کیو، لەلایەن کوڕەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەڕێوە دەبرێت و بەهاکەی بە ۳۰۰ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە خاوەنی کێبڵی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیکی شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەریەتی. زۆربەی سێرڤەری کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دابین دەکات و کێبڵی ئینتەرنێتی گەیاندووەتە بەردەم هەموو ماڵێک لە شارو شارۆچکەکان.. کە لە ئێستادا سەدان هەزار بەشدار بوی هەیە و جگە لە سلێمانی، لە بەغداد و کەرکوکیش کاردەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەم کۆمپانیایە، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، پێیانوایە بەکارئاسانی یەکێتی ئەو سەرمایەیەی پێکەوە ناوە، بۆیە لەئێستادا بافڵ تاڵەبانی، دەیەوێت شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشێکی کۆمپانیاکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color