گرنگ

سەمای_مارەکان


 
(30)
نووسینی: ئوسامە جەمیل عەلی.
تایبەت بەبوار
پیرەمێردەك گۆتی: یەعنی ئەنگۆ ئەو هەموو زەلامە بە ئاغەژنی و تێنەبوو؟ گۆتم: لۆ خۆتان نارێن، دەترسێم ئاغەینگۆش کۆبوونەوەی لەگەر ئاغەژنی هەبووبی و کراوی لۆ سەرینگۆ دووریبی! مەلای گوندی گۆتی: وەختی هەندێ نییە، ئەمە ئەگەر هیممەتەکی لۆ گۆڕینەوەی ئەو مەیتانە نەکەین، بۆگەنی دەبن، بکەن لە ڕاهی خوای چارەکی ببیننەوە، بڕەکم فکر کردەوەو گۆتم: ئەمن شتەکم بە مێشکی داهاتیە، وەتێدەگەم باشترین شت بی، هەردوولا گۆتیان: برێ بزانین چییە؟ گۆتم: وامپێباشە ئەو ژنانەی بەر دەرکەی مزگەفتێ بکەینە دوو بەش، هەر بەشەی بچیتە پێش ماری ئاغەکی، لەوێ ڕاوەستن و مانی بگرن، تەئکیدم زەخت دروست دەبی و هەر دوو ئاغە دێنە ژێرباری مەیت گۆڕینەوەکەی، زۆربەیان گۆتیان: وەڵلاهی ئەو شتەکی چاکە، بەس ئەمە ترسەکمان هەیە، گۆتم: ترسی چ؟ گۆتیان: ئەو دوو ئاغە زۆر بێ ویزدانن، لێیان دێ دەستڕێژەکی لەو ژنانە بکەن و خلاسیان بکەن! گۆتم: چ خێرەکی خوایە ئەوها بکەن، بابە شتی وا کوو دەبی، بەگێی من بکەن زەرەر ناکەن، باشبوو هەموو قەناعەتیان کردو چووینە دەرێ، ژنەکانمان دابەشی دووی کردو بەڕێمانکردن لۆ هەردوو ماری.
ئەمە بەخۆمان نەچووین، لە بن هەیوانی مزگەفتێ دانیشتین و چاوەڕێی خەبەرەکی بووین، وەختەکی بووە تەقە، هەموومان مشەوەش بووین، گۆتمان: سەتاسەت تەقەیان لە ژنەکان کردیەو لە خینێیان وەرداینە، نەمانزانی چبکەین، مامەستا گۆتی: کاکە با دابەش بین و بچین، بزانین چبووە؟ جەماعەت گۆتیان: کێوە بچین ئەی هاوار، ئەوە ژنەکانمان کوژران، ئەمە لۆ بوکژرێین، گۆتم: مامەستا ئەمن لەگەرت دێم، بابڕۆین بزانین چبووە، مامەستا گۆتی: فەرموو بابڕۆین، وەکی ئەمە چووینە دەرێ، زەلامەکانیش لێیان بووە عەیبەو هاتنە دەرێ، ئیدی وەکی جاری یەکەم دابەشی دووی بووین و بەڕێکەتین، مامەستا وەگەر تاقمەکی کەت و خشی لۆ ماری قادراغەی، ئەمنیش وەگەر هەندەکان کەتم و خشین لۆ ماری نادراغەی.
ئەمە وەکی گەیشتینە پێش ماری نادراغەی دیتم دەورەی ئەو ژنانەی هەمووی گیرایە، هەر چەکدارەو کێبلەکی ئەستووری پێیە، سەربانی ماری ئاغەش پڕی چەکداربوو، ئێک لەسەر بیکەیسی دانیشتبوو، پێنج شەشەک لەسەر چۆك دانیشتبوون و ئارپێچیان لەسەر شانیبوو، ڕووی ئارپێچیەکەیان لە ژنەکان کردبوو، ژنەکان دەگریان و پرچی خۆیان دەڕنیەوە، وەکی دیتم ژنەکان سەلامەتن، زانیم گووللـەکانیان بە حەوای وەنایەو ژنەکانیان ترساندیە، هەتا پەرتەی بکەن!
چەکدارەکان وەکی چاویان بەمەکەت، لۆلای مە هاتن، ئێکیان گۆتی: دیارە ئەو هەرایە لەبن سەرینگۆیە، ئەنگۆ ئەو ژنانەو تەحریك دایە، هەتا ئاژاوەی لە گوندی دروست بکەن و باری ئەمنی تێکدەن، تەئکیدم دەستی دەرەکی تێدایەو خوا بزانی چەندتان پارە وەرگرتیە! گۆتم: وەڵلا شتی وانیە، ئەو بەستەزمانانە داوای مەیتی پیاوەکانیان دەکەنەوە، پیاوی چاکبن بڕۆن ئاغەی لە خەوێ هەستێنن، با دوو قسەی لەگەر بکەین، ئێکیان گۆتی: وەڵلا ئاغە لەگەر دەنگی تەقەی بەخەبەر هاتیە، وا بە حەیزەرانان بە ناو چەکدارەکانی ژۆرێ کەتیە، دەرێ ئەنگۆ چ پیاوەکن کە بە ژنان نەوێرن، وەیلێهات ژن لە گوندی پێش دەرکەی لەمن بگرن، ئێستاش چاوەڕێی فەرمانی جەنابینە، هەر برێ بیانکوژن، هەموویان لە خینێ وەردەدەین! ئەمە لەو قسانە دابووین، پیاوەکی ئاغەی هاتە دەرێ، گۆتی: ئاغە فەرمووی با یەک دوو زەلام بێنە ژۆرێ و قسەیان لەگەر بکەم.
مایتی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color