گرنگ

بوار، پێشینە و ژمارەی مووچەخۆرانی محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرا دەكات


 
بوار، پێشینە و ژمارەی مووچەخۆرانی محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرا دەكات
پارتی مانگانە بە "پیكاب" پارە بۆ هێزەكەی محەمەدی حاجی مەحمود دەنێرێت
بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی یەكەی هەشتاوە، مانگانە پێشینە (نەسریە)ی بەردەوام بە محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەدات.
بوار؛ بڕ و شێوازی پێدانی پارەكە ئاشكرا دەكات.
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بودجەی یەكەی هەشتای خۆیەوە، مانگانە بڕی 20 ملیۆن دینار وەكو پێشینە (نەسریە)ی بەردەوام بە هێزەكانی محەمەدی حاجی محمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەدات؛ جگە لەو پێشینەیە، مانگانە مووچە بە 500 تاوەكو 600 پێشمەرگەی ئەو حزبە دەدات كە كەمترین مووچەیان 501 هەزار دینارە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، مانگانە لێژنەیەكی سێ‌ كەسی بە پێكابەوە لەلایەن یەكەی هەشتای پارتی بۆ گەیاندنی مووچە و پێشینەكان لەهەولێرەوە بەڕێدەكرێت و بەهۆی گەیاندنی شێوازی پارەكە، لەبازگەی سلێمانی گرفت بۆ گەیاندنی پارەكە دروست دەبێت.
جگە لە گەیاندنی مووچەی بەردەوام یەكەی هەشتای پارتی، 20 تاوەكو 25 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و چەندین جۆری چەكی مام ناوەند و دوورهاوێژ بۆ هێزەكانی محەمەدی حاجی محمود دابین كراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color