گرنگ

وەزارەتی دارایی سەرقاڵی پرۆژەیەكە بۆ وەرگرتنی باجی راستەوخۆ لەهاووڵاتیان


 
وەزارەتی دارایی سەرقاڵی پرۆژەیەكە بۆ وەرگرتنی باجی راستەوخۆ لەهاووڵاتیان
بەپێی پڕۆژەکە خاوەن كارو كۆمپانیاکان چیدیكە باج نەدەنە حكومەت، بەڵكو ڕاستەوخۆ باج لەهاووڵاتیان وەربگیرێت
بوار، تایبەت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی چەند وڵاتێكی جیهان و دراوسێی عێراق، ڕاستەوخۆ باج لەهاووڵاتیان وەربگرێت لەكاتی كڕینی هەركاڵاو شمەكێك، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ‌ لە سلێمانی لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی ئەو بابەتە تاوتوێ‌ كراوە و ئەمڕۆش لە هەولێر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەمان بابەت تاوتوێ‌ كراوە، پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەگەڵ پرۆژەكەدایە، بەڵام دەیەوێت بە وەزیرەكانی گۆڕان ئەو كارەبكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە ژوری بازرگانی سلێمانی و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دەست بوار كەوتوون، ئەوە خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكە بۆ وەرگرتنی باج بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەوهاووڵاتیان لە كاتی كرینی هەركاڵاو شمەكێك، بەجۆرێك لە دوای جێبەجێكردنی پرۆژەكە خاوەن كارو كۆمپانیا و پرۆژەكان چیدیكە باج نەدەنە حكومەت، بەڵكو لەبری ئەوەی ئەوان بج بدەن ڕاستەوخۆ باجەكە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت لە بەرامبەردا ئەوانیش نرخی كاڵاو شمەكان دابەزێنن.
ئاماژە بەوەشكراوە، وردەكاری پرۆژەكە بەجۆرێكە ئەگەر كەسێك ڕوو لە چێشتخانەیەك بكات بۆ نانخواردن، ئەگەر بەنمونە بایی 15 هەزار دینار خواردن داوا بكات، لە كاتی چونەدەرەوەیدا 17 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەو دوو هەزار دینارە بەجیا دەخرێتە سندوقێكەوە و مانگانە دەگەڕێندێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ هەموو خاوەن پیشەو دووكاندارەكانی دیكەش هەمان پرۆژە جێبەجێدەكرێت.
بوار، ئەوەشی زانیوە كە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەیەوێت سود لە ئەزموونی چەند وڵاتێكی جیهانی و وڵاتانی دراوسێی عێراق وەربگرێت كە هەمان سیستەم جێبەجێ دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی پارتی لە حكومەت بەتەواوی لەگەڵ پرۆژەكەدان و یەكێتیش بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام پارتی بەنیازە بە وەزیرەكانی گۆڕان ئەو پرۆژەیە جێبەجێبكات، ئەوەش بۆ ئەوەی ئەگەر نیگەرانی هاووڵاتیانی لێبكەوێتەوە پارتی بڵێت وەزیرەكانی گۆڕان ئەو پرۆژەیان هێناوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color