گرنگ

 گرنگ

كۆمپانیای ئەپل زنجیرەیەك مۆبایلی نوێی ئایفۆن نمایش دەكات


 
كۆمپانیای ئەپل زنجیرەیەك مۆبایلی نوێی ئایفۆن نمایش دەكات
بوار: جیهان
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لە کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیدا بەرهەمە نوێیەکانی نمایش دەکات، كە زنجیرەیەك مۆبایلی ئایفۆنی نوێی تێدایە.
نمایشەكەی كۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفڕانسێكدا ئەمڕۆ چوار شەممە سەعات هەشتی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت.
بەپێی میدیا جیهانییەكان، كۆمپانیاكە زنجیرەی ئایفۆنی 14 نمایش دەکرێت، كە پێکدێن لەمۆبایلەكانی (ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پڵەس، ئایفۆن 14 پڕۆ و ئایفۆن 14 پڕۆماکس).
هەر بەپێی میدیاكان، لەگەڵ زنجیرەی ئایفۆن 14 کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی دەیەمی ئایپاد و ئەپڵ وۆچ سێری هەشت نمایش دەکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color