گرنگ

مووچەی زیادەی فەرمانبەرانی سلێمانی دواخرا


 
مووچەی زیادەی فەرمانبەرانی سلێمانی دواخرا
کورتهێنان بە مووچەی فەرمانبەرانی بانک پڕدەکرێتەوە
بوار، سلێمانی
فەرمانبەرانی بانک ساڵانە سێ مووچە زیاتر وەردەگرن، بەڵام ئەم مانگە مووچەکەیان دواخراوە، کورتهێنانی مووچە بە مووچەی فەرمانبەرانی بانک پڕدەکرێتەوە.
بەپێی ئاگاداریەک کە ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی ئەیلول، بۆ بانکەکان نێردراوە، مووچەی زیادە خەرج نەکەن.
لە ئاگاداریەکە باس لەوەشکراوە، مووچەی زیادە دابخەن بۆ 29ی ئەیلول و ئەوکات دابەش بکرێت.
بەپێی زانیاری بەردەستی بوار، ئەم دواخستنە بەمەبەست بووە، بۆ ئەوەی ئەگەر کورتهێنان لە دابەشکردنی مووچەی گشتی رویدا، ئەوا بەشێکی کورتهێنان بەم مووچەی ئەم فەرمابەرانە پڕ دەکرێتەوە، کە نزیکەی 2ملیار دینارە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color