بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى و فشاره‌كانى به‌غدا نه‌وتی هه‌رێمیان 16 دۆلار دابه‌زاند
مانگى رابردوو نه‌وتى هه‌رێم به 16 دۆلار كه‌متر له نرخى پێشووتر فرۆشراوه
كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم داواى داشكان له نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له مانگى رابردوودا تێكڕاى نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم به 16 دۆلار كه‌متر له نرخى مانگه‌كانى رابردوو به كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم فرۆشراوه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، له مانگى ئابى 2022، تێکڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتی فرۆشراوى هه‌رێم 16 دۆلار كه‌متر بووه له مانگه‌كانى رابردوو هۆكارى ئه‌و داشكانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان داواى داشكانیان له نه‌وتى هه‌رێم كردووه.
بوار زانیویه‌تى، جگه له‌وه‌ى نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى هه‌رێم به‌هۆى جۆر و كوالیتییه‌كه‌ى زیاتر له 10 دۆلار له نرخى جیهانى ده‌فرۆشرێت له هه‌مانكاتیشدا بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق له باره‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم و فشاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق واى له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كردووه نه‌وتى هه‌رێم به 16 دۆلار كه‌متر له نرخى ئاسایى مانگ و ساڵانى دیكه بكڕن به‌و پێیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى نه‌وتى رووسى له بازاره‌كانى جیهانى كڕینى ریسك و مه‌ترسى له‌سه‌ره.
بوار ئاشكرایكردووه، كڕیارانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ناكۆكییه‌كاتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدایان قۆستۆه و هه‌رێمیان ناچاركردووه له مانگى ئابدا به نرخێكى هه‌رزانتر نه‌وتیان پێبفرۆشێت، له‌كاتێكدا ئه‌و وڵات و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كڕن هیچ جۆره فشار و داوایه‌كى یاسایى حكومه‌تى عێراقیان له‌سه‌ر كڕینى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نییه.
بوار زانیویه‌تى، مه‌رجى به هه‌رزان كڕینى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كڕیاڕان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نیگه‌رانكردووه و پێیانوایه كۆمپانیاكان ئه‌و دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه.