گرنگ

پۆلیسی ئەوروپا دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت


 
پۆلیسی ئەوروپا دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت
باندەكە خەڵكیان لە عێراق‌و هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاغی ‌و فڕۆكەی تایبەت گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا
بوار، جیهان
ئاژانسی پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا (یۆرۆپۆل) رایگەیاند، ئەندامانی باندێکیان دەستگیركردووە، كە بە فڕۆکەی تایبەت لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە خەڵكیان بە قاچاغی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا.
ئاژانسەكە راشیگەیاند، ئەو باندە بە پاسپۆرتی ساختەو خەڵكی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی تری عێراقیان گەیاندووەتە تورکیا و دواتر بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
بەپێی زانیارییەکانی "یۆرۆپۆل"، دەستیان بەسەر دوو فڕۆکە و ئۆتۆمبێلێکی لۆکس و ئەو ئامێرانەدا گرتووە، کە بۆ دەرکردنی کاغەزی ناسنامەی ساختە بەکارهێنراون، ئەوەش لەمیانی چەند هەڵمەتێك لەهەردوو وڵاتی بەلجیکا و ئیتاڵیا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆچبەرانە، كە زۆربەیان خەڵكی عێراقن و كوردیشیان تێدایە، بە پاسپۆرتی دیپلۆماسی ساختەوە سواری فڕۆكەیەكی تایبەت بوون، كە گوایە ئەو گەشتیارانە بە گەشتەکان دەچنە دوورگەکانی کاریبی، بەڵام سەرنشینەکان نەچوونەتە ئەوێ‌‌و لەوێستگەکانی فڕۆکەخانە جیاوازەکانی ئەوروپا، لەوانە نەمسا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، کۆچبەران فڕۆکەکەیان بەجێهێشتووەو دواتر پاسپۆرتە ساختەكانیان لەناو بردووەو داوای مافی پەنابەرییان کردووە لەو وڵاتانە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color