گرنگ

تا ئێستا ڕوون نییە بۆچی مستەفا کازمی، لەبری بەرهەم ساڵح دەچێتە ئەمەریکا


 
تا ئێستا ڕوون نییە بۆچی مستەفا کازمی، لەبری بەرهەم ساڵح دەچێتە ئەمەریکا
 
 
کازمی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
 
بوار، بەغدا
ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێ دەکەوێت بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان.
 
بەپێی پرۆتۆکۆڵ دەبێت سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح بەشداری کۆبونەوەکە بکات، بەڵام ئەمساڵ لەبری بەرهەم ساڵح بەشداری کۆبونەوەکە دەکات.
 
بڕیارە کازمی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و لەپەراوێزی کۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری چەند کۆبونەوەیەک لەسەر پرسی وزەو ئابوری بکات.
 
تا ئێستا ڕوون نیە بۆچی کازمی لەبری بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی شاندی عێراق دەکات.
 
ئەمە لەکاتێکدایە پارتی و یەکێتی لە خولی ڕابردوو و ئێستا لە ململانێیەکی تونددان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێڕاق.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color