عەبدوڵای موهتەدی:
کاردەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیجابی زۆرە ملێ لە ئێران‌دا
بوار، دەنگی ئەمریکا
عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت "بەرهەمی ناڕەزایەتییەکان لەسەر دۆسێیەکەی ژینا ئەمینی، ئێمه كۆمه‌ڵێک داواكاری و خواستیشمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و خواستانه‌ش ته‌نها خوڵقاوی زه‌ین و بیری خۆمان نییه، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و داواكاریی و داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ن. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژانی (ژینا) بدرێنه دادگا و دادگایی بكرێن دیاره دادگای ئێران هیچی پێ ڕاسته‌قینه نییه و هیچی پێ دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و داواكاریه‌مان كردووه، دووه‌م ئه‌و زیندانانه‌ی كه له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا گیراون ئازاد بكرێن هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌شداری ناڕه‌زاتیه‌كان بوون هه‌ڵبگیرێت، كه‌شی ئه‌منی و توندوتیژی و گرژیه‌كی كه هێزه پۆلیسیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له كوردستان هه‌یانه هه‌ڵپێچرێت، حیجابی ئیجباری-زۆره‌ملێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه، بۆیە به‌دڵنیاییه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ین ئه‌مه خواستێكه كه له تاران و له‌شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆرتر گرنگی پێده‌درێت، چونكه كورد خۆی سه‌ربه‌ستر و ئازاتره و نه‌یانتوانیووه هێنده حیجابی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن له‌م ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام ئه‌م خواسته خواستێكه له قوڵایی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌وه بوونی هه‌یه. "
لەسەرەتای قسەکانیدا دەربارەی هەڵوێستی حزبەکەیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی (ژینا ئەمینی) سکرتێری حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وتی "ئێمه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات، ئه‌ندامی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانین و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌یه‌كه‌وه بوو، دیاره هه‌ر حیزبێک چالاكی و هه‌ڵسوڕانی خۆی كردووه و ڕێكخستنی ناوخۆیی خۆی هه‌یه و ڕاگه‌یاندنی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، ئێمه له‌هه‌موو ئه‌وانه كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه، ئه‌م ڕۆژانه به‌ته‌واوی مانا سه‌رقاڵی ڕێكخستن و كاركردن بووین بۆسه‌رخستنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی وه‌كو پرۆتێست-ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوان كردوومانه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانمان هه‌تاڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌ماهه‌نگ بووه و به‌یه‌كه‌وه دامانڕشتووه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات ئێمه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌یه‌كه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان ڕێكخستووه ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بریتی بووه له یه‌كه‌م هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی مانگرتنێكی گشتی له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، دووه‌م داواكاری بۆ خه‌ڵكی ئێران كه پشتگیری ئه‌م خه‌باته‌ی كوردستان بكه‌ن له هه‌ردووكیشیاندا خۆشبه‌ختانه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووین".