گرنگ

دۆسیەی کۆمپانیاکانی نەوت، لەدادگای کەرخ جارێکی تر دواخرا


 
دۆسیەی کۆمپانیاکانی نەوت، لەدادگای کەرخ جارێکی تر دواخرا
تا ئێستا ٩ کۆمپانیای جیهانی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماکراوە بە هۆی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان
بوار، بەغدا
لە دانیشتی ڕۆژی سێ شەممە، ۲۰ی ئەیلولی ۲۰۲۲، جارێکی تر دۆسیەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێم کاردەکەن دواخرا.
دادگای بازرگانی کەرخ، لە بەغداد لە دانیشتنی ٨ی تەمووزی ڕابردوو داوای کرد نوێنەری کۆمپانیاکان لە دادگاکە ئامادە بن، بەڵام تەنها کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی نوێنەری خۆی بۆ دادگاکە ڕەوانە کردووە.
جگە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی چوار کۆمپانیا گرێبەستی داناگاز و گاز پڕۆم و ئەداکس پترۆلیۆم و گوڵف کیستۆن و شاماران لەدادگاکەیە و پێشتر دادگاکە گرێبەستی هەریەک لە کۆمپانیاکانی گەنەڵ ئینێرجی و DNO و HKN و وێسترن زاگرۆسی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ڕێگای پارێزەرەکانییەوە داوای پەیوەست بوونی کردووە بەدادگاکەو وەک لایەنی سێیەم بەو پێیەی ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەکەدا هەیە.
هەروەها بەنیازە تانە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چوار کۆمپانیاکەی نەوت بدات و بەبڕیارێکی نادادپەروەرانەی دەزانێت.
دادوەر محەمدەد عەلی نەدیم، دادوەری دادگای بازرگانی کەرخ ئاشکرای کردووە پێویستییان بەکاتی زیاترە بۆ بڕیاردان لەسەر گرێبەستی ئەو کۆمپانیایانەی کە دۆسیەکەیان لەدادگاکەیە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کە گرێبەستەکانی نەوت و گازی هەرێمی بەنادەستوری ناوبرد تا ئێستا لە دادگای بازرگانی کەرخ سکاڵای لەسەر ۹ کۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆمار کردووە کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color