گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی لە پشتگیری كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار پاشەكشە دەكات


 
چوارچێوەی هەماهەنگی لە پشتگیری كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار پاشەكشە دەكات
بوار، بەغدا
جاسم محەمەد جەعفەر سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، قسەی نوێ‌ لەبارەی هەڵوێستی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق دەكات.
جاسم محەمەد جەعفەر، كە هاوپەیمانییەكەی لایەنی سەرەكی چوارچێوەی هەماهەنگییە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەن پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێبكەون.
ئەو سەركردەیەی دەوڵەی یاسا راشیگەیاند، ئەگەر پارتی‌و یەكێتی لەسەر كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەون، ئەوكات وەك لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بەكاندیدی بەهێزی پۆستی سەرۆك كۆمار دەدەن، جا ئەو كاندیدە لە پارتی بێت، یان یەكێتی.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسیان لەوە دەكرد، كە ئەوان دەنگ بە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەدەن، ئەگەر هەردوو حیزب لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستەكە رێكنەكەوتن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color