گرنگ

مەسعود بارزانی، جارێكی تر جەخت لە گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكاتەوە


 
مەسعود بارزانی، جارێكی تر جەخت لە گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكاتەوە
بوار، تایبەت
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، جارێكی تر جەختی لە گۆڕینی كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممەی نێوان سەرۆكی پارتی‌و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، بارزانی جەختی لە گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردووەتەوە، كە بەرهەم ساڵحە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بارزانی لە كۆبوونەوەكە باسی لەوە كردووە، كە وەك پارتی كێشەیان نییە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت، بەڵام دەبێت هەردوولا لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێبكەون.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە بارزانی باسی لەوەش كردووە، كە ئەو لاری نییە لەوەی لەتیف رەشید وەك كاندیدی هاوبەشی پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریبكرێت‌و لەو كاتەشدا پارتی كاندیدی خۆی دەكشێنێتەوە، كە رێبەر ئەحمەدە. بەڵام بافڵ تاڵەبانی هیچ بەڵێنێکی بە بارزانی نەداوە بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color