یه‌كێتیى كوڕێكى دارۆى شێخ نورى ده‌كاته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى
هاوڕێ داڕۆ شێخ نورى ده‌بێته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى
بوار، تایبه‌ت
له دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه‌یان یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى زیاد ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى كه رێگه به سه‌رۆك ده‌دات ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى زیاد بكات وابڕیاره له ماوه‌ى نزیكدا به فه‌رمى له قۆناغى یه‌كه‌مدا چه‌ند كه‌سێك به فه‌رمى بكرێنه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، هاوڕێ دارۆ شێخ نورى، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى یه‌كێتیى بۆ كاروبارى ئابوورى و بازرگانى یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌بێت له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كرێته ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى.
بوار زانیویه‌تى، له‌گه‌ڵ دیاركردنى هاوڕۆیى درۆى شێخ نورى هه‌ریه‌ك له فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان و ره‌هبه‌رى سه‌ید برایمیش نوسراوى بوون به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیان بۆ ده‌رده‌چێت.