گرنگ

محەمەد شەیاع سودانی، بۆچی لە كافتریای پەرلەمانەوە پەیام بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت؟


 
محەمەد شەیاع سودانی، بۆچی لە كافتریای پەرلەمانەوە پەیام بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت؟
بوار، بەغدا
محەمەد شەیاع، سودانی كاندیدی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی دڵنیایی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی یاسای گازو نەوت ناردووە.
بەپێی قسەی شیروان دووبەردانی پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شەیاع سودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار، لە هۆڵی كافتریای پەرلەمان باسی لە پەسەندكردنی یاسای نەوت‌و گاز كردووە.
هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، كاندیدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە قسەكاندیدا دڵنیایی داوە لەوەی لە دەستپێكی كارەكانی، ئەگەر وەك سەرۆك وەزیران دەستبەكاربوو، كار بۆ ئەوە دەكات یاسای نەوت‌و گاز لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بكات‌و ئاراستەی پەرلەمانی بكات.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، شەیاع سودانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە بە رێككەوتنی نێوان لایەنەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كار بۆ تێپەڕاندن‌و پەسەندكردنی یاسای نەوت‌و گاز دەكەن‌و لەو رێگەیەشەوە كۆتایی بەكێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت دەهێنن.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە كاندیدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دڵنیایی ئەوەشی داوە لە رێگەی گفتوگۆوە كار بۆ چارەسەری تەواوی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color