سه‌روان هه‌ركی:
رۆژێك نیه پێشمه‌رگه‌یه‌ك توشی ژن ته‌ڵاقدان نه‌بێت
بوار، هەولێر
سه‌روان هه‌ركی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ”سێ ساڵ و نیوه، چه‌ند یاداشتێكمان خستوه‌ته‌ڕو، سه‌باره‌ت به‌ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌كان نابه‌جێ دراونه‌ته‌وه ئه‌مه خودا‌ش قبوڵ ناكات”.
ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات، دەنگی بگەیەندرێتە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت، لەم ڕوەوە دەڵێت ”ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێك یان ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێیان بڵێین، "غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كرێت و رۆژێك نیه پێشمه‌رگه‌یه‌ك توشی ژن ته‌ڵاقدان نه‌بێت".