گرنگ

پارتی و یەکێتی، بەشدارن لە نوسینەوەی کارنامەی کابینەی شەیاع سودانی


 
پارتی و یەکێتی، بەشدارن لە نوسینەوەی کارنامەی کابینەی شەیاع سودانی
بوار، بەغدا
چوار چێوەی هەماهەنگی شیعە توانیویانە مەسعود بارزانی و سوننەکان قایل بکەن بۆ بەشداری کردن لە پێک هێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق.
بەپێی زانیارییەکان، لیژنەیەکی ۱۳ کەسی پێکهێنراوە بۆ نوسینەوەی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت. لیژنەکە پێک دێت لە پێنج ئەندامی شیعە و چوار ئەندامی سونە و چوار ئەندامی کورد.
کاری لیژنەکە دیاریکردنی کارنامەی حکومەتی نوێیە کە چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شەیاع سودانی بۆ پێک هێنانی کاندید کردووە.
هەریەک لە هاوپەیمانی تەقەدوم و هاوپەیمانی عەزم بەدوو ئەندام وەک نوێنەری سونە بەشدارن لەو لیژنەیە.
فواد حسێن وەزیری دەرەوە و بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشوتری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق نوێنەری پارتین لە لیژنەکە و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و نزار ئامێدی کادری پێشکەوتوی یەکێتی وەکو نوێنەری یەکێتی لە لیژنەکەن.
داواکاریەکانی کورد بریتین لە پرسی نەوت و غاز و ماددەی ۱٤۰ و پێشمەرگە و بودجە و کێشەی ناوچە دابڕاوەکان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color