گرنگ

 گرنگ

یەکێتی دەستی بەگۆڕانکاری لەمەڵبەندەکان کرد

2022-09-22

 
یەکێتی دەستی بەگۆڕانکاری لەمەڵبەندەکان کرد
بوار، تایبەت
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەستی کردووە بە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی مەڵبەندەکانی و سەرەتا لەمەڵبەندی گەرمیانەوە دەستی پێکرد.
لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی،لەکۆی ۱٦٥ کادر کە پلەیان جێگر و کارگێڕ و ئەندام مەڵبەندە لێپرسراوێتی دراوە بە ۱٦ کەس، بەجۆرێک دوو کەس وەکو جێگری مەڵبەند دانراون و بەشەکانی ئەو مەڵبەندەش وەکو خۆیان ماونەتەوە، هەر بەشێک کەسێک کراوەتە لێپرسراوی و دوو بەشی نوێ بەناوی بەشی وەرزش و بەشی کاروباری حکومەت دروست کراون.
بە پێی زانیارییەکان، زۆربەی کادرانی مەڵبەندەکە لە پێوەری دانانی لێپرسراوی بەشەکان نیگەرانن و تائێستا چارەنوس و شێوازی کارکردنی کادرەکانی دیکە دیاری نەکراوە. بەتایبەت هەندێکیان جێگر مەڵبەند و کارگێڕ مەڵبەندن ئامادە نین لە بەشەکانی مەڵبەند وەک ئەندامی بەش کار بکەن.
بڕیارە ئەم گۆڕانکاریانە سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی بگرێتەوە و پاشان لەناو مەکتەبەکاندا هەمان گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color