گرنگ

سەدر بە پشتگیری لە بەرهەم ساڵح تۆڵە لە بارزانی دەكاتەوە


 
سەدر بە پشتگیری لە بەرهەم ساڵح تۆڵە لە بارزانی دەكاتەوە
بوار، بەغدا
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر دەیەوێت بە شتیگری بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق تۆڵە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات بكاتەوە.
بەقسەی سەرچاوەیەكی سیاسی، موقتەدا سەدر ئێستا لەگەڵ مانەوەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمارو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانە بەتەواوی دەسەڵاتەكانیانەوە بۆ ماوەی ساڵێك.
هەر بەقسەی سەرچاوە سیاسییەكە، سەدر لە پشتگیری بەرهەم ساڵح‌و مستەفا كازمی دەیەوێت تۆڵە لە هەریەكە لە مەسعود بارزانی‌و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە كردووە، بارزانی نایەوێت بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆك كۆمار بمێنێت، بۆ ئەوەیش ئامادەیە لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتن بكات، بەڵام سەدر دەیەوێت بە پشتگیری سەرۆك كۆمار بۆ مانەوە، شكست بە هەوڵەكەی بارزانی بهێنێت‌و تۆڵەی پشتكردنەوە هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵیشی لێبكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لە پشتگیری سەدر بۆ مستەفا كازمیش كردو ئاشكرایكرد، كە مالیكی دژایەتی سەرۆك وەزیران‌و مانەوەی دەكات، بەڵام سەرۆكی رەوتی سەدر دەیەوێت بە پشتگیری ئەویش تۆڵە لە مالیكی بكاتەوە، كە رێگر بوو لە هەوڵەكانی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color