گرنگ

لەماوەی ساڵێکدا دەستووری هەرێم دەنوسرێتەوەو ئامادە دەکرێت بۆ ڕاپرسی


 
لەماوەی ساڵێکدا دەستووری هەرێم دەنوسرێتەوەو ئامادە دەکرێت بۆ ڕاپرسی
نهێنی کۆبونەوەکەی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ مەسعود بارزانی
بوار، تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، کۆبونەوەی ڕۆژی ٢٠ی ئەیلولی نێوان ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بووە بە بابەتی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبونەوەکەدا باس لە نوسینەوەی دەستوری هەرێم کراوە، بارزانی ئامادەیی پشتگیری حیزبەکەی نیشانداوە بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و لای خۆشییەوە ڕێواز فایەق داوای کردووە دەستووری هەرێم بە زۆرینەو کەمینە تێنەپەڕێندرێت، بەڵکو کار بۆ دروستکردنی کۆ دەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەکان بکرێت لەسەر دواین ڕەشنوسی دەستوری هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەمان بۆچوونی ڕێواز فایەقی هەبووەو پێی وتووە بۆچوونی هیچ چین و توێژێکی کۆمەڵگەو هێزە سیاسییەکان پشتگوێ مەخەن بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
بڕیاردراوە لەماوەی ساڵێکدا بتوانرێت دەستووری هەرێم بنوسرێتەوەو لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و دواتر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەستووریش بخرێتە ڕاپرسییەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color