گرنگ

هاوپەیمانی لەپێناو خەڵکی شاسوار عەبدولواحید کێشەی تێکەوت


 
هاوپەیمانی لەپێناو خەڵکی شاسوار عەبدولواحید کێشەی تێکەوت
بزوتنەوەی ئیمتیداد، بە ناچاری ئەندامێکی پەرلەمانی دەردەکات
بوار، بەغدا
دوای بەشداریکردنی حەمید شەبلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک، لە دانیشتنی نوێنەری فراکسیۆنەکان لە کافتریای پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێناو خەڵک ناڕەزایەتییەکی فراوان لەناو جەماوەری بزوتنەوەی ئیمتیداد و بەرەی تشرین دروست بوو و لە پارێزگای دیوانییە نوسینگەی عەلا ڕوکابی کەسی یەکەمی بزوتنەوەی ئیمتیداد سوتێنرا.
جەماوەری بزوتنەوەی ئیمتیداد و خۆپیشاندەرانی تشرین، حەشدی شەعبی و لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە کوشتنی خۆپیشاندانەکانی عێراق تاوانبار دەکەن.
لەدوای ئەو ناڕەزایەتیانە هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک و بزوتنەوەی ئیمتیداد ناچار بوون ئەمڕۆ حەمید شەبلاوی لەڕیزەکانیان دوور بخەنەوە.
بزوتنەوەی ئیمتیداد لەگەڵ نەوەی نوێ پێکەوە لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی هاوپەیمانیەکن لە ژێر ناوی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color