گرنگ

بارزانی هۆشداری دەداتە بافڵ تاڵەبانی


 
بارزانی هۆشداری دەداتە بافڵ تاڵەبانی
نابێت چیتر هێزی كەسی بچنە سەر دامەزراوە حكومییەكان لە سلێمانی
بێ‌ گەڕانەوە بۆ مەسرور بارزانی گۆڕانكاری لە هیچ پۆستێكی سلێمانی ناكرێت
بوار، تایبەت
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات لەبارەی دۆخی سلێمانی‌و گۆڕانكارییە ئیدارییەكان هۆشداریداوەتە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی.
بەپێی زانیارییەكان، بارزانی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی قسەی لەسەر گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی سنووری سلێمانی، کردووە كە یەكێتی نیشتمانی ماوەیەكە دەستیپێكردووە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەكە هۆشداریداوە بەوەی لەمەولا نابێت بێ‌ گەڕانەوە بۆ مەسرور بارزانی هیچ گۆڕانكارییەك لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری سلێمانی بكرێت.
بوار زانیویەتی، هەر لە كۆبوونەوەكە بارزانی هۆشداری ئەوەشی داوە، دەبێت كۆتایی بێت بە پرسی چوونی هێزی كەسی بۆ سەر دامودەزگا حكومییەكان لە سلێمانی‌ بهێنرێت و ئەگەر كێشەیەكیش لە هەر دامەزراوەیەكی حكومی هەبێت، دەبێت لە رێگەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە چارەسەر بكرێت، نەك ناردنی هێزی كەسی بۆ سەر دامەزراوەكان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color