به‌رپرسانى ئێران، په‌یامێكی نیگه‌ڕانى ئاڕاسته‌ى پارتى ده‌كه‌ن
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پارتی هەنگاوی لە دژی ئێران ناوە
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار له میانه‌ى سه‌ردانى چه‌ند رۆژى رابردووى به‌رپرسانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان چه‌ند په‌یامێكیان نیگه‌رانیان له‌باره‌ى هه‌ڵس و كه‌وته‌كانى پارتى له دژى ئێران گه‌یاندۆته پارتى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، چه‌ند به‌رپرسێكى ئێرانى كه تایبه‌تن به كاروبارى عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى و چه‌ند به‌رپرسێكى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه و نیگه‌رانى قوڵیان هه‌بوو له باره‌ى هه‌ڵس و كه‌وت و كرده‌وه‌كانى پارتى له ماوه‌كانى رابردوو كه له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئێران ئه‌نجامیداوه.
بوار زانیویه‌تى، شانده ئێرانییه‌كه رایانگه‌یاندووه، له ماوه‌كانى رابردوودا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ندێ پلان و كرده‌وه‌ى له دژى كۆمارى ئێسلامى ئێران ئه‌نجامداوه به‌م دوایه بۆیان ئاشكرابووه و زانیویانه پارتى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى له دژى ئه‌وان ناوه.