گرنگ

بەپێچەوانەی هەموو جیهان، نرخی نەوت لە هەرێم بەرز بووەوە


 
بەپێچەوانەی هەموو جیهان، نرخی نەوت لە هەرێم بەرز بووەوە
بوار، سلێمانی
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، سەدا هەشتی بەهاکەی لەدەستدا و دابەز بۆ ۷٨ دۆلاری ئەمریکی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتیش دابەزی بۆ ٨٦ دۆلار کە نزیکەی ٦ لەسەدی بەهاکەی لەدەستداوە.
لە هەشت مانگی ڕابردوودا بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت بەو ئاستە دابەزێت و هۆکارەکەی بۆ مەترسی قەیرانێکی چاوەڕوانکراوی دارایی جیهانی دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی بەهای نەوت و ئاڵتون و دراوەکانی تر.
لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا، لەگەڵ یەکەم بارانی پایزدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی نزیکەی ۲۰ هەزار دینار بەرزبووەوە.
پێشتر نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی عێراقی، لە ۲٨۰ هەزار دینار بوو، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ۳۰۰ هەزار دیناری عێڕاقی و بەرمیلێک نەوتی سپی ئێرانی کە کوالێتی نزمترە لە ۲٦۰ هەزار دینارەوە گەیشتە ۲٨۰ هەزار دینار.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color