گرنگ

تاران، مافی مانەوەی لە سەدرو خانەوادەكەی لەئێران سەندووەتەوە؟


 
تاران، مافی مانەوەی لە سەدرو خانەوادەكەی لەئێران سەندووەتەوە؟
بوار، بەغدا
باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق رەتیكردەوە، مافی مانەوەی لە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو خانەوادەكەی سەندبێتەوە.
باڵوێزخانەكە لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، دەسەڵاتی تاران مافی مانەوە "ئیقام"ی لە موقتەدا سەدرو خانەوادەكەی لە خاكی ئێران سەندبێتەوە.
باڵوێزخانەكە سەرەرەی رەتكردەوەی ئەو دەنگۆیانە راشیگەیاند، ئەو جۆرە هەواڵانە بۆ تێكدانی پەیوەندی برایانەی گەلانی ئێران‌و عێراقە، بۆیە ئێمە لەدژی ئەو دەنگۆیانە دەوەستینەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color