گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیاز دەکات 6 وەزارەت بدرێت بە سەدر خزز عەلی: بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت مستەفا كازمی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە


 
چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیاز دەکات 6 وەزارەت بدرێت بە سەدر
خزز عەلی:
بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت مستەفا كازمی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە
بوار، بەغدا
قەیس خەزعەلی، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئامادەن نیوەی وەزارەتەكانی بەركەوتەی لایەنە شیعەكان بدەن بە رەوتی سەدر، كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات.
قەیس خەزعەلی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بەركەوتەی وەزارەتەكانی لایەنە شیعەكان لە حكومەتی عێراق 12 وەزارەتەو ئامادەین لەو ژمارەیە 6 وەزارەت بدەین بە رەوتی سەدر.
ئەو سەركردەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبارەی كشانەوەی كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، كە محەمەد شەیاع سودانییە رایگەیاند، تائێستا سوورن لەسەر كاندیدكردنی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە، بەڵام دەكرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت‌و بشگۆڕێت بەكاندیدێكی تر.
سەبارەت بە مانەوەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی، كە ئێستا حكومەتی كاربەرێكەرە، قەیس خەزعەلی، رایگەیاند، ئەو پرسە بابەتی گفتوگۆ نییەو ئەوان نایانەوێت مستەفا كازمی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color